بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەقی ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەیە: خەڵکی بە ئیمانی ئێران بە تایبەتی نوێژ خوێنەکانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە، بە پێی ڕاگەیێندراوی شاندی نەتەوەیی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشی کۆرۆنا و گفتوگۆ لە گەڵ وەزیری بەڕێژی تەندروستی، نوێژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ ی ڕەشەممەی ٩٨ لە ناوەندی پارێزگاکان بەڕێوە ناچێت.
بەڕێوە چوون یان نەچوونی نوێژی هەینی لە شارستانەکانی تر وەکوو هەفتەی ڕابردوو، لە ئەستۆی کۆمیتەی پارێزگاکان دەبێت.
لە ئەم دەرفەتە کەلک وەربگرین و ویرای بانگهێشتی هەموو خەڵکی بە شەرەف بۆپشت بەستن بە خودا و شیفادەری سەرەکییە، هەمووان بە متمانە و هاوڕیی فەرماندەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پەڕینەوەی خێرا لە ئەم دۆخە داوەت دەکەین و وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی بواری تەندروستی، هەوڵی گیان فیدایانەی پزیشک و پەرستار و کادیری دەرمانی ئێران بەرز دەنرخینین.
.............
340